دەربارەی ڕێژنە میدیا
ئیمە ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ڕاگەیاندنین لە بوارەکانی ڕاگەیاندن و پەروەردەو فێرکردن و مافەکانی مرۆڤ و بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری و هۆشیارکردنەوەی تاک و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان کاردەکەین
ڕێکخراوەکەمان هەڵگری مۆڵەتی فەرمانگەی ڕیکخراوەناحکومیەکانی هەرێمی کوردستانە , ماڵپەڕی ڕێژنە میدیا لەلایەن ڕیکخراوی ڕێژنەمیدیا خاوەندارێتی ئەکرێت و بەشێکە لە کارەکانی ڕێکخراوەکە بۆ بەرەوپێشچونی کاری میدیایی و ڕاهێنانی فێرخوازان و گەیاندنی هەواڵ و زانیاری .
سەرەتا ڕێژنە چۆن دروست بوو وە ناوی ڕێژنە لە کوێوە سەرچاوەی گرتوە ؟
وەڵام / سایتی ڕێژنە ئەگەرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١١ کە پێکهاتبوو لە ماڵپەرێکی هەمەڕەنگ و چاتێک و پاشان ساڵی ٢٠١٦ کارەکانی وەستاند .
پاش ماوەیەک و بەهەوڵی کۆمەڵیک ڕۆژنامەنوس و کەسانی ڕۆشنبیرو چالاکوانی مەدەنی هەوڵدرایەوە بۆ کردنەوەی ماڵپەڕی ڕێژنە , دوای ماوەیەک ڕاو ڕاوێژ بڕیاردرا کە ڕێژنە تەنها خۆی لە بواری میدیایی نەبینێتەوە و کارەکانی فراوان بکرێت و بکرێت بە ڕێکخراوی ڕێژنە میدیا بۆ کاری ڕاگەیاند .
پاش تۆمارکردن و تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕێژنە میدیا دەستی کرد بە دەیان کارو چالاکی جۆراو جۆر لە بواری میدیایی , کاری مرۆیی , پەروەردەیی و پاشانیش ماڵپەڕێ ڕێژنە میدیای دامەزراند .
هەڵبژاردنی ناوی ڕێژنە بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە کە پشتمان بەستوە بەناوێکی کلتوری کوردی کە کۆمەڵێک واتا دەبەخشێت بەتایبەت وەک بارینی باران بەڕێژنە یاخود ناوی کیژۆڵەیەکی کورد .
ئیمە سەر بەهیچ لایەنێکی حزبی و ئۆپۆزیسیۆن نین و ناشبین / سەرچاوەی داهاتی ئیمە تەنها بەخشینی کۆمەکی ئەندامان و ڕێکلام و کەسانی کۆمەک بەخشە و تۆش ئەتوانی ببیت بە هاوکار و پاڵپشتی کارەکانی ئیمە بۆ زیاتر خزمەت بە سەرجەم چینەکانی کۆمەڵگا .
بۆ بەرچاو ڕوونی خوێنەرانی بەڕێز پێشووتر ماڵپەڕەکەمان بە دۆمەینی (Www.Rezhna.Net) چالاکی وبابەتە میدیاییەکانی بڵاودەکردەوە , دواتر بۆ بەرەوپێش چونی کارەکان و نوێکردنەوەی ڕووکاری سایتەکەو گۆڕینی ئەو کۆمپانیایەی سێرڤەرەکەمان لێکڕیوە ماڵپەڕەکەمان گواستەوە سەر دۆمەینی (Www.Rezhna.org)