ڕێژنە میدیا
نیهاد قۆجە سەرۆکی باڵای لیژنەی، نۆژەنکرنەوەی قەڵای هەولێر دەڵێت؛”پلانی نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر ئاوایە 70 ماڵ نۆژەن بکرێتەوەو خەڵکی لێ نیشتەجێ بکرێت”
لە ئێستادا بەشێکی گەورە لە قەڵای هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە وابڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا تەواو بکرێت و بەڕووی هاووڵاتییان و گەشتیاراندا بکرێتەوە
مێژوی ژیانکردن لە قەڵای هەولێر بۆ 7 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەرێتەوە بەڵام لە ئێستادا تەنها یەک ماڵ لەوی دەژین ئەمەش وەک سیمبولی مانەوەی ژیان لە قەڵات پێناسەکراوە .