ڕێژنە میدیا
بۆ بەدەستهێنانی گەدەیەکی تەنگ و تەخت، باشترە هەندێک میوە بخورێت کە پڕن لە ماددە خۆراکییە پێویستەکان، کە یارمەتیدەرن لە پرۆسەی هەرسکردن و کەمکردنەوەی ئاوسانی سک و پاڵپشتی لەدەستدانی چەوری.
بەپێی بابەتێکی “لها” بەشێک لەو میوە و سەوزانە بریتین لە:
١. سێو، سێو رێژەیەکی بەرزی ریشاڵی تێدایە بەتایبەتی پێکتین کە جۆرێکە لە ریشاڵی تواوە و هەستکردن بە تێربوون بەرز دەکاتەوە و پرۆسەی هەرسکردن خاو دەکاتەوە.
٢.مۆز، مۆز دەوڵەمەندە بە نیشاستە، جۆرێکە لە کاربۆهیدرات کە بەرگری لە هەرسکردن دەکات، وەک ریشاڵی تواوە کاردەکات و یارمەتی جەستە دەدات بۆ ماوەیەکی درێژ.
٣.پرتەقاڵ، پرتەقاڵ کالۆری کەمی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، ئەمەش وای لێدەکات گونجاو بێت بۆ دابەزاندنی کێش.
٤.کەرەوز، کەرەوز رێژەیەکی بەرزی ئاوی تێدایە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی سک و هەستکردن بە تێری زیاد دەکات.