زانست

چوار زیانی سیستەمی فێنکەرەوەی ئۆتۆمبێل ( تەبرید ) ئاشکرا دەبێت و هۆشداری لەبارەیەوە دەدرێت

ڕێژنە میدیا

 

شارەزایان هۆشداری دەدەن لە زیاد بەکارهێنانی فێنککەرەوەی ئۆتۆمبێل، چونکە کاریگەری زیانبەخش و کاریگەری لاوەکی هەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ و هەندێک زیانیش بۆ ئۆتۆمبێلەکە.

لە هەواڵەکەدا کە ماڵپەڕی “سەدا ئەلبەلاد” بڵاویکردووەتەوە، باسی لە زیانەکانی زۆر کارپێکردنی فێنککەرەوەی ئۆتۆمبێل دەکات، کە بریتین لە:

١. کاتێک هەوای ساردی فێنککەرەوەکە راستەوخۆ بەر رووخساری شۆفێرەکە دەکەوێت، دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی چاو و زیادبوونی خورانی چاو، ئەمەش کاریگەری لەسەر بینین دەبێت لەکاتی لێخوڕیندا.

٢. داگیرساندنی فێنککەرەوەی ئۆتۆمبێل واتە بزوێنەر ٥٪ بۆ ١٥٪ هێزی خۆی لەدەست دەدات، ئەمەش کاریگەری لەسەر توانا و هێزی ئۆتۆمبێلەکە دەبێت و زیانی زۆری پێ دەگەیەنێت.

٣. کاتێک کێشە لە سیستەمی فێنککەرەوە دروست دەبێت، کارپێکردنی لەو کاتەدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بزوێنەر و زیانی پێدەگەیەنێت، بۆیە پێویستە شۆفێر پێش دەستپێکردنی کارپێکردنی فێنککەرەوەکە، پشکنینی بزوێنەرەکە بکات.

٤. زیادکردنی بەکارهێنانی بەنزین، کە ئەمە لە رووی داراییەوە تێچوویەکی زۆری دەبێت.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button