عێراقکوردستانهەواڵ

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق : ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستانی له‌ پارێزگاكان ئاشكرا كرد

ڕێژنە میدیا

 

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستانی له‌ پارێزگاكان ئاشكرا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا زیاتر له‌ سێ ملیۆن و 700 هه‌زار ده‌نگده‌ره‌، له‌و ژماره‌یه‌ دوو ملیۆن و 900 هه‌زار كه‌س كارتی بایۆمه‌تریان ده‌رهێناوه‌.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: لە پارێزگای هەولێر یەک ملیۆن و 366 هەزار و 462 دەنگدەری گشتیی هەیه‌، لەو ژمارەیە یەک ملیۆن و 16 هەزار و 357 دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە.

ئاماژەشی بەوە کرد، له‌ هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە کە تا ئێستا تۆماری دەنگدەرانیان جیا نەکراوە، یەک ملیۆن و 496 هەزار دەنگدەری گشتیی هەن لەو ژمارەیەش یەک ملیۆن و 146 هەزاریان کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە.

هەرچی پەیوەستە بە پارێزگای دهۆکەوە، جومانه‌ غه‌لای وتەبێژه‌كه‌ی کۆمسیۆن ئاماژەی به‌وه‌داوە، كه‌ 926 هەزار دەنگدەری گشتیی هەن تا 3ی تەمموزی 2024، 738 هەزار دەنگدەر کارتی بایۆمەتریان دەرهێناوە.

بەگوێرەی تۆمارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کۆی گشتیی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان سێ ملیۆن و 789 هەزار دەنگدەرە و تا ئێستاش دوو ملیۆن و 901 هەزاریان کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button