کوردستانهەواڵ

شارەوانی سلێمانی : رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێرا دەکرێت

ڕێژنە میدیا

 

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت” رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێرا دەکرێن”.

ئەمرۆ ٧ ی تەموز لە راگەیەندراوێکدا شارەوانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ” سەر لە بەیانی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ تیمی تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و تەواوکردنی ڕێکارەکانی ئیفرازی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەراندا ئەنجامدرا، کە لە دوو تەوەر پێکهاتبوو”.

١- لە بارەی بڕیارەکانەوە هاتووە. خێراکردنی پڕۆسەی ئیفرازکردنی زەویەکان بە مەبەستی ئامادەکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا.

٢- تەواوکردنی لیستی ناوی فەرمانبەرانی شارەوانی بە مەبەستی جێبەجێکردنی فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران .

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button