ئابووریکوردستانهەواڵ

گەیشت : نوێترین زانیاری له‌ باره‌ی مووچه‌ی مانگی ئایاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ڕاگەیەندرا

ڕێژنە میدیا

 

وته‌بێژی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری زۆره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌غدا مووچه‌ی مانگی ئایاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ بكات كه‌ ماوه‌ی 68 رۆژه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

ئەحمەد لەتیف، وتەبێژى هێزەکانى 70ى پێشمەرگە، له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیاکانی نزیک لە یەکێتی ڕایگەیاند: “ئه‌گه‌ر ئه‌و تێبینیان بۆ به‌غدا ره‌وانه‌ كراون له‌ باره‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ وه‌ڵام بدرێته‌وه‌ و وردبینی كۆتایی پێبێت، ئه‌گه‌ری زۆره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌ به‌غدا مووچه‌ی مانگی ئایاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بنێرێت”.

ئه‌حمه‌د له‌تیف وتیشى: “هێزەکانى پێشمەرگە ماوەى 68 رۆژە مووچەیان دواکەوتووە، ئەوەش بارگرانى دارایى بۆ هێزەکان دروستدەکات کە ئەوەندە رۆژە بێ مووچەبن”.

حكومەتى عێراق، رۆژى 4ى تەمووز، بڕى 231 ملیار و 605 ملیۆن دینارى بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى حوزەیرانى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفاکراوان و زیندانیانى سیاسیی و خاوەن پێداویستى تایبەت و خانەنشینانى مەدەنى و سەربازى رەوانەى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان کرد، لە ئێستاشدا دابەشکردنى ئەو ئەو توێژانە بەردەوامە.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button