پەروەردەیی

ئایا منداڵ بەتەنیا بخەوێت یاخود لەگەڵ دایک و باوکی , کامیان باشترە ؟

ڕێژنە میدیا

 

خەوتن لەگەڵ دایک و باوکدا رێگە بە منداڵ دەدات پەیوەندییەکی سۆزداری باشتر لەگەڵیاندا هەبێت، خەوتن لەگەڵ منداڵدا چەندین سوودی بۆی هەیە تەنانەت ئەگەر منداڵەکە گەورەش بوو بوو ئەمەش پێچەوانەی بیر و باوەڕی زۆرێک لە دایک و باوکەکانە.

گۆڤاری “Emilior Ta Sonte”ی فەرەنسی راپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە زۆرجار دایک و باوک رێگە نادەن منداڵەکانیان لەگەڵیان بخەون، چونکە باوەڕیان وایە منداڵان بەم شێوەیە فێر نابن بۆ ئەوەی سەربەخۆ بن، بەڵام ئەو توێژەرانەی کە ئاوڕیان لەم بابەتە داوە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە ئەم باوەڕە بە تەواوی راست نییە، جێهێشتنی منداڵ بۆ خەوتن لەگەڵ دایک و باوکیان رەنگە چەندین سوودیان پێ بگەیەنێت.

مەکێنا، بەڕێوەبەری تاقیگەی رەفتاری دایک و باوک و منداڵەکان لە زانکۆی نۆتردام روونیکردەوە، زۆرترین ئەو منداڵانەی متمانەیان بەخۆیانە ئەوانەن لەگەڵ دایک و باوکیان دەخەون، لەم کاتانەدا منداڵ هەست بە پاراستن دەکات و لە ترس و دڵەڕاوکێ رزگاری دەبێت.

بەگوێرەی رۆژنامەکە، ئەم هەستە ئارامییە منداڵ بەشێوەیەکی ئەرێنیتر بەرەو ژیان دەبات، بۆیە ترسیان نییە لە رووبەڕووبوونەوەی ململانێ نوێیەکانی خۆیان و تاقیکردنەوەی تواناکانیان، ئەو پسپۆڕە بۆی دەرکەوتووە، ئەو منداڵانەی ئەم دەرفەتەیان لێ زەوت دەکرێت زیاتر ترسیان هەیە، بەو پێیەی هەستکردن بە تەنیایی لە کاتە مەترسیدارەکاندا وا دەکات کۆنتڕۆڵکردنی هەستەکانیان قورس بێت.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ئەم خووە متمانە بەخۆبوون بەرز دەکاتەوە لەگەڵ هەستکردن بە خۆشەویستی منداڵان، لە ئەنجامدا منداڵان ئاسانتر پەیوەندی بە کەسانی دیکەوە دەبێت.

چۆن منداڵەکەت بۆ جیابوونەوەی ئامادە دەکەیت؟

-ڕۆتینێکی دیاریکراوی پێش خەوتن دابنێ.

-بە ژوورەکەی ئاشنای بکە.

-کەشێکی گونجاو بۆ خەوتنەکەی دابنێ.

– پەلە لە منداڵەکەت مەکە بۆ گونجاندن.

-ژوورەکەی بۆ رێکبخە.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button