ڕێژنە میدیا
ڕێکخراوی ڕێژنە میدیا زانیوێتی ئەژین حوسێنی و ڕەشاد محەممەدی، ژن و مێردێکی پەنابەری سیاسیی کوردن و پێشتر لەلایەن پۆلیسی تورکیا وە دەستبەسەرکرابوون و بۆ کەمپ گواسترابوونەوە هەروەها فەرمانی دیپۆرتکردنەوەیان لەلایەن وڵاتی تورکیاوە دراوە .
بەگوێرەی نامەیەکی دەنگی ئەژین حوسێنی دەڵێت کە مەترسیی ڕادەستکردنەوەیان لە تورکیاوە بۆ ئێران لەسەرە.
ئەژین حوسێنی لە پەیامەکەی داوای لە چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد بە هەر شێوەیەک بێت ڕێگری له دیپۆرتکردنەوەیان بكەن.
بەگوێرەی زانیاریەکانی ڕێکخراوی ڕێژنە میدیا ئەم دوو چالاکوانه کورده خاوەنی ئەزموونی چەندین ساڵ چالاکیی سیاسین و لەئەگەری دیپۆرت کردنەوەیان بۆ ئێران، مەترسیی دەستبەسەرکردن، ئەشکەنجەدان، سزادان و تەنانەت حوکمی قورسیان هەیە.