ڕێژنە میدیا
هۆشداری دەدرێت لە پەیڕەوكردنی ریجێمی قورس و سەختی خۆراكی بە مەبەستی كەمكردنەوەی كێش زیانی زۆر بە تەندروستیت دەگەیەنێت
ئەگەر بەنیازی كەمكردنی كێشی، دەبێت كەسێك یاخود پسپۆڕێكی شارەزا بەگوێرەی باڵا و چەورییە زیادەكانی ئەندامانی لەشت بەرنامەی خۆراكی ڕۆژانەت بۆ دابنێت و هەرگیز لە خۆتەوە بەرنامە دامەنێ، چونكە تووشی ئەم كێشانە دەبیت:
– پێستت شل دەبێ و دادەكەوێ.
– دەمارت تێكدەچن.
– تووشی پووكانەوەی ئێسقانەكان دەبیت.
– هۆرمۆنەكانت تێكدەچن.
– تاڵەكانی قژت هەڵدەوەرن.