کوردستانهەواڵ

فۆڕمی دابەشكردنی زەوی بە مامۆستایان دەدرێت

ڕێژنە میدیا

 

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان رایدەگەیەنێت، هاوشێوەی فەرمانبەران فۆڕمی دابەشكردنی زەوی بە مامۆستایان دەدرێت و چەند بنەمایەك بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكان دادەنرێن.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان لە لێدوانێكدا بە میدیاکانی نزیک لە یەکێتی ڕاگەیاند ، بەپێی رێنماییەكانی حكومەت بۆ دابەشكردنی زەوی سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان وەك یەك و لە كاتدا رابگەیەندرێت و جیاوازی نییە كە چەند بنەمایەك دانراوە لەوانە خێزان، ساڵانی خزمەت و پێشتر سوودمەندنەبووبێت، بەڵام لە بەشێك لە فەرمانگەكاندا پێشتر رێوشوێنەكان دەستپێكراوە لە پەروەردە دەبێت سەرەتا لە وەزارەتەوە ئاراستەی پەروەردەكان بكرێت و دواتر بۆ ناوەندەكانی خوێندن.

وتیشی، ” چاوەڕواندەكرێت زانیارییەكان لە رێگای فۆڕمێكەوە بە مامۆستایان پڕبكرێتەوە یاخود ئەپڵیكەیشنێك دابنرێت و زانیارییەكانی تێدا تۆماربكرێت”.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button