عێراقهەواڵ

داهاتی نەوتی عێراق ٣٨ ترلیۆنی تێپەڕاند

 

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی داهات و هەناردەی نەوتی لە چوار مانگی یەكەمی ٢٠٢٤دا بڵاوكردەوە، كە (٤١١) ملیۆن بەرمیل نەوت بووە و داهاتەكەشی (٣٨) ترلیۆن دینارە.
وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی داهات و هەناردەی نەوتی لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوكردەوە، كە نزیکەی (٤١١ ملیۆن و ٦٠٠هەزار) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، نزیکەی بڕی (٤٠٥ ملیۆن و ٨١٠ هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (٩٨.٦%) بەرهەمی کێڵگەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بووە.
هەر بەپێی ئامارەكە، داهاتی گەڕاوەی نەوتی عێراق بۆ وەزارەتی دارایی لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە (٣٨ ترلیۆن و ٢٦ ملیار) دینار بووە و (٨٩%) کۆی داهاتی وەزارەتەکەی پێکهێناوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم نەكراوە و بەوەش مانگانە زیانی نزیكەی یەك ملیار دۆلاری لە داهاتی گشتی هەرێم و عێراق داوە.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button