کوردستانهەواڵ

سبەی لە هەرێم پشووی فەرمیە

ڕێژنە میدیا

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ (7 ی ته‌ممووزی 2024)، له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی كۆچییه‌وه‌ پشووی فه‌رمی ده‌بێت”.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ده‌ڵێت: “هاوكات تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به‌رده‌وام ده‌بن و به‌ هۆی پشووه‌وه‌ ناوه‌ستن”.

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ (8 ی ته‌ممووزی 2024)، ده‌وامی فه‌رمی له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌.

ڕێژنە میدیا زانیوێتی بەهۆی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە لەسەر بڕیاری وەزارەتی دارایی ئەو بانکانەی پەیوەستن بە دابەشکردنی مووچەوە پشوو نایان گریتەوە و تێیدا دەوام ئاساییە

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button