ڕێژنە میدیا
هەندێك لەو كەسانەی كێشیان زۆرە و دەیانەوێ لە ماوەیەكی زۆر كەمدا كێشیان كەم بكەن، بە یەگجاری نان و برنج لە بەرنامەی خۆراكییان لادەبەن و بە هیچ شێوەیەك ئەم دوو خۆراكە سەرەكییە ناخۆن.
پزیشكان سەبارەت بەم حاڵەتە ئاشكرای دەكەن، سڕینەوەی نان و برنج بە مەبەستی دابەزاندنی كێش، مرۆڤ تووشی كێشە و نەخۆشیی جدیی دەكات. ئەو زیانانەی تووشی مرۆڤیش دەكات، بریتین لە:
– تاڵەكانی قژ هەڵدەوەرێنێ و قژ تەنك دەبێت.
– كاریگەریی نەرێنی لەسەر پێست دروست دەكات.
– بینایی چاوەكان تووشی كێشەی جدی دەكات.
– جەستە لە بەرامبەر نەخۆشییەكان لاواز دەكات. پێویستە لە كاتی كەمكردنی كێش، سەرەتا سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكەیت و بە گوێرەی ڕینماییەكانی پزیشك هەنگاو بنێی.