رۆژهەڵاتی ناوەڕاستکوردستانهەواڵ

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان : پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكی‌ نوێی‌ ئێران ده‌كات

ڕێژنە میدیا

 

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكی‌ نوێی‌ ئێران ده‌كات و ده‌ڵێت: “به‌ هیوای قووڵكردنه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگیی نێوانمان”.

مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ (X) په‌یامێكی‌ كورتی‌ به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌سعود پزیشكیان به‌ سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوكرده‌وه‌.

مه‌سرور بارزانی‌ نووسیویه‌تی‌: “پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز مه‌سعود پزیشكیان ده‌كه‌م به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران”.
سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ڵێت: “ئێران دراوسێیه‌كی گرنگی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌”.

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ “به‌ هیوای قووڵكردنه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگیی نێوانمان له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تی و ڕێز و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش”.

 

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button