کوردستانهەواڵ

کوشتارگەی سلێمانی داخرا و پشکنینی ئاژەڵ درا بە کۆمپانیایەک

ڕێژنە میدیا

 

بەهۆی ئەوەی کارى پشکنینی ئاژەڵ درا بە کۆمپانیایەک، کوشتارگەی سلێمانی داخرا و بەڕێوەبەری کارگێڕی کوشتارگەکەش دەڵێت: “بەدڵنیاییەوە کاریگەری لەسەر نرخەکەی دەبێت”.

محەمەد محێدین، بەڕێوەبەری کارگێڕی کوشتارگەی سلێمانی بۆ میدیاکان رایگەیاند، ئەمڕۆش وەک رۆژانی دیکە هاتون بۆ دەوامی ئاسایی خۆیان، بەڵام لە مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی پێیان راگەیەنراوە هیچ ئاژەڵێک نانێرن بۆ سەربڕین.

وتیشی، بڕیاردراوە کۆمپانیایەک بێت و رۆژانە نمونە لە ئاژەڵەکان وەربگرێت بۆ پشکنین، بۆ هەر سەر ئاژەڵێکیش دوو هەزار دینار وەردەگیرێت، بەهۆیەوە سەرجەم گۆشتفرۆشەکانی سلێمانی هەڵوێستیان وەرگرتوە.

راشیگەیاند، لەماوەی چەند ساڵی رابردودا لەلایەن تیمەکانی سەربڕخانەی سلێمانییەوە پشکنین بۆ سەرجەم ئاژەڵ و ئەو گۆشتانە کراوە کە دەخرێتە بازاڕاوە و پێشتر هیچ کێشەیەک نەبوە، ئێستا نازانرێت ئەم کۆمپانیایە سەر بە کێیە و بۆ چ مەبەستێک ئەم کارە دەکەن.

بەوتەی بەڕێوەبەری کارگێڕی کوشتارگەی قەرەگۆل، سلێمانی پێویستی بە 90 تۆن گۆشتی سور هەیە، ئەگەر بەم جۆرە گۆشتفرۆشەکان بەردەوام بن لە مانگرتن بەدڵنیاییەوە گۆشت لە بازاڕدا کەم دەبێتەوە و نرخەکەی زیاتر بەرز دەبێتەوە.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button