ئابووریکوردستانهەواڵ

سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

ڕێژنە میدیا

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6ی‌ ته‌مموزی‌ 2024 به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی بانكه‌ بازرگانییه‌كانی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ كه‌ “له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 2024/7/7 پشووی فه‌رمییه‌ له‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌بڕیاری وه‌زیری دارایی ده‌وامی سه‌رجه‌م ئه‌و بانكانه‌ ئاسایی ده‌بێت كه‌ ئه‌ركی دابه‌شكردنی مووچه‌یان له‌ ئه‌ستۆدایه‌”.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی بانكه‌ بازرگانییه‌كان ده‌ڵێت: “دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌ پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌ وه‌ك خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت”.

رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ 4ی‌ ته‌مموز وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ “بڕی 231 ملیار و 605 ملیۆن و 531 هه‌زار دینار وه‌ك ته‌مویلی شایسته‌ی مانگی حوزه‌یرانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان و خانه‌نشینانی شارستانی و سه‌ربازی خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له‌ لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق”.

وتیشی‌: “رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 7ی ته‌مووزی 2024، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و توێژانه‌ ده‌كرێت كه‌ ئاماژه‌ به‌ناوه‌كانیان دراوه‌ و ته‌مویله‌كه‌یان گه‌یشتووه‌ته‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی”.

له‌ كاتێكدا تا ئێستا پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان مووچه‌ی مانگی پێنجیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ ناردنی مووچه‌كانیان دیاری نه‌كراوه‌.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button