ڕێژنە میدیا
ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، سهربه پارتی پارێزگاران دوای شکستی پارتەکەی لە هەڵبژاردنەکەدا “پیرۆزبایم لە کەیر ستامەر سەرۆکی پارتی کرێکاران-ی رکابەرم کردوە و بەرپرسیاریەتی ئەو شکستەش لە ئەستۆدەگرم کە پارتەکەم لەم هەڵبژاردنە دوچاری هات”، له بهرامهبهریشدا ستامهر وتی: بردمانهوه، ئێوه به دهنگهكانتان وڵاتهكهتان گۆڕی.
سوناک، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوە، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی بە “شەوێکی سەخت” وەسف کرد و “سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ خەڵکی ڕیچمۆند و نۆرسالێرتۆن دەربڕی بۆ پشتگیرییەکانی”.
“ئەمڕۆ دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتیانە و ڕێک و پێک دەگوازرێتەوە، بە نیەتپاکی هەموو لایەنەکان، ئەمە شتێکە کە پێویستە متمانە بە هەمومان بدات لەپێناو سەقامگیری و ئایندەی وڵاتەکەمان”.
سهرۆك وهزیران داوای لێبوردنی لەو کاندیدانەی پارتی پارێزگاران کرد کە نەیانتوانی سەرکەوتوبن لە هەڵبژاردنەکەدا.
له بهرامبهریشدا كهیر ستامەر کەیر ستامەر، سەرۆکی پارتی کاری بەریتانیا بردنەوەی پارتەکەی لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی بەریتانیا راگەیاند دوای ئەوەی پارتەکەی 410 کورسیی بەدەستهێناو لەکاتی قسەکردن بۆ لایەنگرانی حزبەکەی سهركهوتنی راگهیاند و سوپاسی دەنگدەرانی کرد و وتی، “ئێوە بە دەنگەکانتان وڵاتەکەتان گۆڕی.”
تەواوی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی بەریتانیا 650 کورسین، بۆ بردنەوەی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان پارتەکان پێویستیان بە بردنەوەی 326 کورسییە، پارتی كرێكاران زیاتر لە 410 کورسی بەدەستبهێناوهو پارتی پارێزگارانیش 131 كورسی، بەوپێیەش بەراورد بەهەڵبژاردنی ڕابردوو پارتهكهی سوناك 241 کورسی پەرلەمانی لەدەستداوە.