کوردستانهەواڵ

دوای گەڕانەوەی لە دەرەوەی وڵات عەتاسەراوی لە ناو فڕۆکەخانەی سلێمانی دەسگیر کرا

ڕێژنە میدیا

ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ٥/٧/٢٠٢٤ دووای گەڕانەوەی عەتاسەراوی لە دەرەوەی وڵات لە ناو فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن هێزێکی ئەمنیەوە دەسگیر دەکرێت و بەرەو ئاسایشی گشتی سلێمانی ڕادەگوێزرێت .

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێک کە کەمێک بەر لە ئیستا بڵاوکراوەتەوە و وێنەیەکی دەست ڕێژنە میدیا گەوتوە  عەتا سەراوی ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردۆتەوە و تێدا باسی کردوە کە دەسگیر کراوە

دەقی ڕوونکردنەوەکە 

ڕون کردنەوەیەک بۆڕای گشتی

بەندە عەتاسەراوی لە16/ 6 لەفڕۆکەخانەی سلێمانی سەفەری سویدم کرد، ئەمڕۆ بەرەبەیانی ٥ -7لەچواریی بەیانی بەگەیشتنم ، ھێزێکی زۆرت سوات ھاتن و داوایان لێ کردم کەفەرمان یان پێ کراوە لەگەڵ یان تا ئاسایشی گشتی بچم؟!!!!

من لەکاتێک دا کۆی دەزگا ئەمنی یەکان و ئاسایش و پێشمەرگە بەبراو کوڕی خۆم دەزانم بەبێ کێشە لەکاتێک دوسەیارە پێشمەرگەم لەگەڵ بوە بەڕێزەو ھاوکاریان بوم و حمایەکانم ئیزن داوەو خۆم بێ ئەوەی بزانم بۆ؟! لەپایی چی؟! بەفەرمانی کێ؟!! وە چ سیناریۆو گەمەیەکی قێزەون یان بۆ ئامادە کردوم ؟!!!! لەئاسایشی گشتی ڕاگیرام؟!!

دەمەوێ چاک بزانن ینک ھی ئێمەیەو ئەو کۆنە سیخوڕو جاش و تابوری پێنج جانەی دەیانەوێ لەیەکێتی دەرمان پەڕێنن زۆر سەھون وەک مێخ لەسەر دڵ یان دەچەقین!!!

بکەری ئەم گەمە سەخیفە دڵنیابن دەیەوێ لەم سەروبەندی ھەڵبژاردنە بەخەڵک بڵێ ئەوە وەفایی ینک بۆ کەس و بنەماڵەو عەشرەتێک کەدەیان شەھیدیان ھەیە؟!!!

ئیتر خەڵک چاوەڕوانی چی لەمانە بکات؟!

بۆیە بەم ڕونکردنەوەیەم داوا لەبەڕێزان کاک بافڵ تاڵەبانی و کاک قوباد دەکەم

تکایە من ئامادەیی ڕوبەڕوبونەوەت ھەر تۆمەتێکی داتاشراو دەبمە کەبۆم حازر کراوە و بۆم دادەتاشن !!

بۆیە تکایە ئەوە ئێمەو مێژویی خوێناوی مان و ئەوەش ئێوەو ئەو ئەڵقەلەگوێ یانەی لەپشتی ئێوە پەلاماری ئێمە ئەدەن !!!

تکایە ئەمە ڕانەگرن ؟

دەرئەنجام کێ لەپشت ێەم بێڕێزیی یەبێ؟
بێ باج نابێ لێی دەربچێ؟

دەشمەوێ بزانم ئەگەر بڕیارێکی سیاسی تان لەپشت ئەم شانۆگەری یەتانە ؟!دڵنیابن پلان دانەرخۆی دەسوتێنێ!!

عەتاسەراوی
٥-٧-٢٠٢٤
ئاسایشی گشتی سلێمانی
عەتا سەراویی

 

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button