کوردستانهەواڵ

وەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسی درێژکرایەوە

ڕێژنە میدیا

 

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕیاریدا، وەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسی بۆ 20ـی حوزەیرانی 2024 درێژ بکاتەوە.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  ڕایگەیاند بۆ پاراستنی سروشت و سوودوەرگرتنی زیاتر لە گەرای ماسی وەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسی درێژکرایەوە تا ڕۆژی 20ـی حوزەیرانی 2024.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێویستە تا ڕێککەوتی ئاماژەپێکراو هاووڵاتییان خۆیان بەدوور بگرن لە ڕاوکردنی ماسی لە دەریاچەی دووکان، زێی بچووک، ئاوی ڕووباری چەمەکان.

ئەو ماوانەی بۆ قەدەغەی ڕاوی ماسی دیاریکراوە، بە ماوەی دانانی گەرای ماسی و ماوەی زیادبوونی سامانی ماسی هەژمار دەکرێت، بۆیە ڕاوکردن تێیدا قەدەغەکراوە.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button