ڕێژنە میدیا
بە گوێرەی نوسراوێکی دادگای فیدراڵی عێراق کە وێنەیەکی دەست ڕێژنە میدیا کەوتوە و واژۆی سەرۆکی دادگاکەی پێوەیە، فەرمانبەرانی هەرێم سەرپشکن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت هەژماری بانکی لێ بکەنەوە و مووچەکانیان بە بانکی بکەن.
بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، نابێت حکومەتیی هەرێم فەرمانبەر ناچار بکات لە بانکێکی دیاریکراو هەژمار بکاتەوە، بەڵکو دەبێت فەرمانبەر ئازاد بێت لە هەڵبژاردنی ئەو بانکەی کە خۆی دەیەوێت.
هاوکات، ئەو بانکانەی کە رێگەپێدراون لەلایەن بانکی ناوەندیەوە و لقیان لە شارەکانی هەرێم هەیە، نزیکەی ٩٠ بانکن.