ڕێژنە میدیا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، تا 21ی ئه‌م مانگه عومڕه به هه‌ردو رێگه‌ی ئاسمانی و وشكانی ده‌ستپێناكاته‌وه و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پێش ئه‌م به‌روار ده‌ستبكات به گواستنه‌وه‌ی عومڕه‌كاران ئه‌وا به‌سه‌رپێچی هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی عومڕه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه تا 21ی ئه‌م مانگه عومڕه به هه‌ردو رێگه‌ی ئاسمانی و وشكانی ده‌ستپێناكاته‌وه و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پێش ئه‌م به‌روار ده‌ستبكات به گواستنه‌وه‌ی عومڕه‌كاران ئه‌وا به‌سه‌رپێچی هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به مه‌به‌ستی رێكخستنی زیاتر و خزمه‌تكردنی باشتر بۆ عومڕه‌كاران بۆ ئه‌مساڵ پلانێكی تازه‌ی داڕشتوه بۆ به‌ره‌و پێشبردنی پڕۆسه‌ی عومڕه له هه‌رێمی كوردستان و سه‌ر له نوێ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی عومڕه ده‌ستپێده‌كاته‌وه، بۆیه هیچ كه‌سێك بۆی نییه هه‌ڵسێت به ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومڕه تاوه‌كوو ئه‌م به‌رنامه‌یه جێ به‌جێ نه‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، “هیچ كۆمپانیایه‌ك بۆی نییه ریكلام بۆ رێكخستنی گه‌شتی عومڕه بكات پێش به‌رواری 21ی 7ی 2024 هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش رێكلامی كردبێت پێویسته ده‌ستبه‌جێ ریكلامه‌كان رابگرێت به پێچه‌وانه ڕوبه‌روی لێپێچینه‌وه له سه‌رپێچییه‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه”.