ڕێژنە میدیا
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران رایگەیاند، جادوگەرێکیان دەستگیرکردوە کە خۆی بە شێخ ناساندوە و خەڵکی هەڵخەڵەتاندوە بە چارەسەکردنی نەخۆشییە دەرونییەکان و توانای درێژکردنی باڵایان لە نێو ئامێری مۆبایلەکەشی چەندین وێنەی ژن بونیان هەبوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی 30ی مانگی (حوزەیران/6) کاتژمێر 09:00ی شەو، لەلایەن بەشی ئاسایشی قەزای خەلیفان کەسێک دەستگیر کرا کە بە رەگەز خەڵکی وڵاتی ئێرانە و نزیکەی 20 ساڵە لە هەرێمی کوردستان دەژی.
ئەوەشخراوەتەڕو، لە دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کەسێکی جادوگەرە، و لە ڕێگەی فێڵکردنەوە پارەی لە خەڵک وەرگرتوە، بە ناوی چارەسەرکردنی نەخۆشیە دەرونییەکان پەیوەندی نزیکی لەگەڵ چەندین ژن دروستکردوە و بڕی 500 دۆلاری لە چەندین کەس وەرگرتوە بۆ درێژکردنی باڵایان، لە ناو ئامێری مۆبایلەکەشی چەندین وێنەی ژن هەبون.
ئاسایشی سۆران باسی لەوەشکردوە، لە ئێستادا تۆمەتبار بە پێی مادەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەلی بەردەوامە،داوا لە هاولاتیانیش دەکەن لە هەر شوێنێک لەم جۆرە کەسانەیان بینی، ئاگاداریان بکەنەوە، چونکە کارەکانیان هیچ بنەمایەکی نییە.