کوردستانهەواڵ

لە ساڵی (٢٠٢٣) دا زیاتر لە ١٣ هەزار کەیسی توندوتیژی خێزانی تۆمار کراوە

ڕێژنە میدیا

 

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە ساڵی (٢٠٢٣) دا (١٣ هەزار و ٤٨٩) سکاڵا تۆمارکراوە، کە زۆرترین سکاڵا لە پارێزگای هەولێر و دواتر لە پارێزگای دهۆک و لە سلێمانی بووە.

ڕێکخراوی هاریکاریی یاسایی ژنان بە هاوکاری رێکخراوی (NED) ئەمریکی کە ئەرکی چاودێریکردنی جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییی خێزانیی ژماره‌ (٨)ی ساڵی ٢٠١١ له‌ هه‌رێمی كوردستان – عێراق لە ئەستۆگرتووە، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە ورایگەیاندووە” بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە ساڵی (٢٠٢٣) دا (١٣ هەزار و ٤٨٩) سکاڵا تۆمارکراوەو (٣ هەزار و ٧٨٦) سکاڵایان لە پارێزگای هەولێر و (٣ هەزار و ٦١١) سکاڵایان لە پارێزگای دهۆک و (٣ هەزار و ٤١٨) سکاڵایان لە سلێمانی و (٢ هەزار و ٤٧٦) سکاڵاش لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی (گەرمیان، ڕاپەڕین، زاخۆ و سۆران بووە”.

هاوکات لە راپۆرتەکەدا هاتووە” لە ساڵی (٢٠٢٣)دا (هەزار و ٩٣٥) کەسی خێزانی لە (سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی) شارەکانی هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە کە، (٧٥٤) کەیسیان لە هەولێر، (٦٤٢) کەیسیان لە دهۆک، (٢٨٣) کەیسیان لە سۆران، (١٨١) کەیسیان لە سلێمانی و (٧٥) کەیسیش کە ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بوون”.

هەر لە ڕاپۆرتەکەی “ڕێکخراوی هاریکاریی یاسایی ژنان” تایبەت بە “ڕاپۆرتی چاودێری جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی”دا ئاماژە بە ڕاپرسییەکی تایبەت دەکات لەبارەی هۆشیاری بەئاگایی کۆمەڵگا دەربارەی پرسەکانی تایبەت بە توندوتیژی خێزانی و کە لە سەر ئاستی شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوەو لە هەردوو ڕەگەز و ئاستی خوێنەواری جیاواز بەشداری ڕاپرسییەکەیان کردووە.

 

 

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button