کوردستانهەواڵ

وەزارەتی دارایی عێراق لیستی نێردراوی موچەی وەزارەتی پێشمەرگەی ڕەتکردەوە

ڕێژنە میدیا

 

بەگوێرەى دوو سەرچاوەى ئاگادار، وەزارەتى دارایی عێراق لیستى مووچەى مانگى حوزەیرانى پێشمەرگەى پەسەند نەکردووە و ئاڕاستەى حکومەتى هەرێمى کوردستانى دەکاتەوە، لیژنەیەکیش وردبینى لە لیستەکەدا دەکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى پێشمەرگە ڕایگەیاند، بە پاساوى کێشە و کەموکورتى، وەزارەتى دارایی عێراق لیستى مووچەى مانگى نیسانى پێشمەرگەى پەسەند نەکردووە و داوایکردووە گۆڕانکاریى تێدابکرێت.

گوتیشى، “وەزارەتى دارایى بە لایەنى حکومەتى هەرێمى کوردستانی راگەیاندووە، لە بەغدادەوە شاندێک رەوانەى هەولێر دەکات بۆ چاککردنەوەى لیستى مووچەى پێشمەرگە”.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى پێشمەرگە دەڵێت، وەزارەتى دارایى عێراق تێبینى لەسەر لیستێکى مووچەى پێشمەرگە هەیە و بۆ وردبینى تەواو لە لیستى هێزەکانى حەفتا و هەشتا لیژنەیەک هاتووەتە هەرێمى کوردستان و سەرقاڵى وردبینییە.

بەگوێرەی زانیاریەکان تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق لیستى مووچەى مانگى حوزەیرانى پێشمەرگەى پەسەند نەکردووە، رژدە لەسەر ئەوەى لیستەکە چاکبکریتەوە، یاخود سەرۆکوەزیرانى عێراق بڕیارى خەرجکردنى مووچەى هێزەکانى پێشمەرگە بدات.

حکومەتى عێراق تاوەکو ئێستا بەتەنیا مووچەى نیسانى هێزە ئەمنییەکانى خەرجکردووە کە بڕەکەى 344 ملیار و 875 ملیۆن دینار بووە.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button