کۆمەڵایەتی

بۆ سینگڵەکان : ئەگەر هەستت بەم ١٠ خاڵەکرد خێرا هاوسەرگیری بکە

ڕێژنە میدیا

ئەگەر تۆ كوڕێكيت و ئاشقی خانمێكیت و هەستت بەم شتانە كرد لە پەیوەندیەكەی نێواناندا ئەوە هەوڵبدە هاوسەرگیری بكەیت لەگەڵ ئەو خانمەی كە خۆشت دەوێت .

1- ئەگەر تۆ وەك پیاوێك كاتێك لەگەڵ ئەو حانمەی خۆشت دەوێت 24 كاتژمێر لەگەڵی بویت و هەستت بە بێزاری نەكرد ئەوە باشتر وایە هاوسەرگیری لەگەڵ بكەیت .

2-ئەگەر ئارەزووی ئەوەت كرد لەگەڵ ئەو كەسەی خۆشت دەوێت ڕوبەڕوی تەواوی ئاستەنگەكانی ژیان ببیتەوە ئەوە دڵنیابە هاوسەرگیریت لەگەڵ ئەو سەركەوتوو دەبێت .

3- ئەگەر بە توڕەبون و خەمەكانی ئەو كەسەی خۆشت دەوێت بێزار نەبویت ئەوە هاوسەرگیری باشترین بژاردەیە بۆ ئێوە .

4-كاتێك هەست بە نزیك بونی پەیوەندی نێوان خۆت و خێزانی ئەو كەسە دەكەیت كە خۆشت دەوێت ئەوە هاوسەرگیری لەگەڵ بكە .

5- ئەگەر هەست بە خۆشحاڵی دەكەیت كاتێك لەگەڵ ئەو كەسەی خۆشت دەوێت كات بەسەر ببەیت و ئەو شتانە ئەنجامبدەیت كە ئەو پێی خۆشە .

6- ئەگەر بەردەوام ئەوەت لە خەیاڵدایە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو كەسە بكەیت كە خۆشت دەوێت و هەموو ئەو شتانەت لە خەیاڵی خۆتدا داناوە كە دوای هاوسەرگیری تۆ لەگەڵ ئەو چی ڕودەدات .

7- ئەگەر هەست بە پەستانی دەرونی ناكەیت كاتێك كات لەگەڵ خۆشەویستەكەت بەسەر دەبەیت ئەوە هاوسەرگیری لەگەڵ بكە .

8- ئەگەر حەزدەكەیت ئەو خانمەی خۆشت دەوێت ببێتە دایكی منداڵەكانت ، ئەوە دودڵ مەبە لەوەی بەم خەونەت بگەیت .

9- كاتێك پلان بۆ ژیانی داهاتوتان دادەنێیت لەگەڵ ئەو كەسەی لە خەونەكانتدا هەیە هەست بە بەختەوەری بكەیت .

10- ئەگەر واهەست دەكەیت ژیانی تۆ بێ ئەو دەبێت بە جەهەنەم ئەوە خۆت و ئەو بەختەوەر بكە و هاوسەرگیری لەگەڵ بكە .

سەرچاوە:مجلە الرجل

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button