رۆژهەڵاتی ناوەڕاستهەواڵ
تەنها لە مانگی ڕابردوودا لە ئیران ١١ بەندکراو سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێ کراوە
ڕێژنە میدیا
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ١١ کەس لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارە دراون.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە” لە ماوەی مانگی ڕابردوودا سزای سێدارەی ١١ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێبەجێکراون”.
ڕێکخراوی هەنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرترین سزای لە سێدارەدران لە زیندانی پارێزگاكانی فارس و زەنجان بووە، لە هەر یەك لە پارێزگاكانی یەزد و هەمەدان و قەزوین و خوراسانی ڕەزەوی و خوراسانی باشور یەك حاڵەتی لە سێدارەدران تۆماركراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، زۆرترین لە سێدارەدانەكان پەیوەندییان بە تۆمەتبارانی ماددە هۆشبەرەكانەوە هەبووە كە هەشت حاڵەت بووە و دەكاتە ٧٣٪ی حاڵەتەكان، هەروەها تۆمەتبار بە كوشتنی بە ئەنقەست سێ حاڵەت بووە.