کوردستانهەواڵ

کەشناسی : پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزێت

ڕێژنە میدیا

 

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ دروستبوونی تۆزێكی سووك له‌ناوچه‌ی هه‌رێم و پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بنه‌وه‌.

به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ته‌مموزی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەری دروسبوونی تۆزێکی سووک لەهەندێ لەناوچەکانی باشووری هەرێم.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، پلەکانی گەرما نزم دەبنه‌وه‌ بە یه‌ك بۆ سێ پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.

له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ چوارشەممە 3ی ته‌مموزی 2024، كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێته‌وه‌ لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 40

سلێمانی: 39

دهۆک: 39

کەرکوک: 42

هەڵەبجە: 41

زاخۆ: 40

سۆران: 38

حاجی ئۆمەران: 28

گەرمیان: 43

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button