ڕێژنە میدیا
بانكی ناوه‌ندی له‌باره‌ی فرۆشتنی دۆلارەوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد و دەڵێت” لە دوو هەفتەی داهاتوودا دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران دەفرۆشرێت”.
بانکی ناوەندی عێراق، لە نوسراوێکدا کە ڕۆژی ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دەرچووە، بڵاویکردەوە” لە ڕۆژی ١٤ی تەموزەوە گەشتیاران دەتوانن بە نرخی فەرمی مامەڵە بە دۆلارەوە بکەن لە فڕۆکەخانەکاندا كه بریتییه له وه‌رگرتنی ١٥ هه‌زار دینار له كڕیار له به‌رامبه‌ر پێدانی بڕی سێ هه‌زار دۆلار”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هه‌ردوو بانكی ڕه‌شید و ڕافیده‌ین ده‌توانن له فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غداد، به‌سڕه و نه‌جه‌ف دۆلار بفرۆشن به گه‌شتیاران، هەروەها بانکی بازرگانی عێراقیش لە فڕۆکەخانەکانی (بەغدا، نەجەف، بەسڕە، سلێمانی و هەولێر) لق بکەنەوە بە مەبەستی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو تا ١١ی ئەم مانگە، شێوازی مامه‌ڵه‌كردنیان بگوازنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه‌دا بكه‌ن.