ڕێژنە میدیا
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سناپچات ڕایگەیاند، 20 ملیۆن هەرزەکار ئەپەکە بەکاردەهێنن، بەڵام تەنها 200 هەزار کەس کۆنترۆڵی سەنتەری خێزان (فامیلی سەنتەر)بەکاردەهێنن، کۆنتڕۆڵەکانی سەنتەرەکە بۆ ئەوە دانراوە یارمەتی چاودێران بدات بۆ ئەوەی کە بزانن هەرزەکارەکانیان (منداڵەکانیان)پەیوەندی لەگەڵ کێدا دادەنێن و بتوانن کۆنترۆڵیان بکەن تا دوربن لە کێشە و گێچەڵ.
لەگەڵ ئەوەی زۆرێک لە هەرزەکاران لە پشووی هاوینەی خوێندندا کاتێکی زیاتر بە تەنیا بەسەر دەبەن، سناپچات کۆمەڵێک ئامرازی نوێ دەخاتە بەردەست بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات تا بە سەلامەتیی ئەپەکە بەکار بهێنن.
هەر بەو هۆیەوە سناپچات تایبەتمەندی بلۆک ئایپی زیاد کرد کە سودی ئەوەیە ئەگەر یەکێک بلۆک بکەیت بە ئەکاونتی تریش ناتوانێت ئەدد بکات و بێزارت بکا.