کۆمەڵایەتی

لەکاتی هەبوونی گەورەترین کێشەش لەگەڵ هاوسەرەکەت نەکەی ئەم شەش هەڵەیە بکەیت

ڕێژنە میدیا

شەڕكردن و دەمەقاڵێ لەنێوان هاوسەران شتێكی ئاسایی و سروشتییە كاتێك لەسەر بابەتێك ناكۆكن، بەڵام شێوازی مامەڵەكردن لەم كاتەدا رۆڵی گەورەی هەیە، ئەنجامدانی هەندێك هەڵە كێشەكانی نێوانتان قوڵ دەكاتەوە لەبری ئەوەی چارەسەری بكات.

1. كاتێك تۆ و هاوسەرەكەت بەردەوامی بە شەڕەكە دەدەن و ناوەستن، وە ئەگەر بوەستن لە شەڕكردنیش، دواتر ناگەڕێنەوە سەری تا بە هێمنانە گفتوگۆی لەبارەوە بكەن.

2. باسكردنی بابەتەكە لە كاتێكی هەڵەدا، یان شەڕكردن لە كاتێكی هەڵەدا، وەكو ئەوەی كەسێكتان سەرقاڵ بێت، یان ماندو بێت و ناساغ بێت، كە كاتێكی گونجاو نەبێت بۆ ئەوەی دەمەقاڵێ بكەن.

3. قسە نەكردن لەگەڵ یەكتردا و بچڕانی پەیوەندی تا چەند رۆژێك یان چەند هەفتەیەك.

4. جیاكردنەوەی جێگەی نوستن و جێهێشتنی هاوسەرەكەت بە تەنها، تەنها لەبەر ئەوەی دەمەقاڵێتان بوە.

5. بەكارهێنانی وشەی برینداركەر بەرامبەر هاوسەرەكەت، وەكو ئەوەی بیشكێنیتەوە، یان لە كەسایەتی كەمبكەیتەوە.

6. تۆمەتباركردنی بەرامبەرەكەت بۆ هەر شتێك كە دەیكات و ئەنجامی دەدات و بە خەتابارنەزانینی خۆت.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button