ڕێژنە میدیا
لەمەودوا کارتی نیشتمانیی رەنگاو رەنگ دەدرێتە هاووڵاتییان كه به هاوبهشی لهگهڵ كۆمپانیایهكی ئهڵمانی چاپكراوه، وەزیری ناوخۆی عێراقیش دەڵێت، بە هیج جۆرێک ساختە ناکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 1ی تهمموزی 2024، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: عەبدولئەمیر شممەری، وەزیری ناوخۆ کارگەی چاپی رەنگاوڕەنگی کارتی نیشتمانیی کردەوە کە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی دروستکراوە.
شممەری رایگەیاند، کارگەکە پێداویستییەکانی عێراق بۆ چاپکردنی کارتی نیشتمانیی بە تایبەتمەندی زۆر پێشکەوتوو دابین دەکات کە بە هیچ شێوەیەک ساختە ناکرێت.
باسی لهوهشكردووه، ئەو هاووڵاتییانەی کە لەمەودوا داواکاری پێشکەش دەکەن، کارتی نیشتمانیی رەنگاوڕەنگیان بۆ چاپ دەکرێت و ئەوانەش کە ماوەی کارتە کۆنەکانیان بەسەردەچێت بۆیان دەکرێت بە رەنگاوڕەنگ.
وەزیری ناوخۆی عێراق وتیشی: “تا ئێستا 39 ملیۆن کارتی نیشتمانیی چاپکراوە کە کراوەتە تاکە بەڵگەنامەی فەرمی بۆ راییکردنی مامەڵەکان و بە خستنەگەڕی کارگە نوێیەکەش، گرفتی دواکەوتنی دەرکردنی چارەسەردەبێت”.