کوردستانهەواڵ

پلەکانی گەرما دادەبەزێت و کەشێکی فێنک ڕوو لە هەرێم دەکات

ڕێژنە میدیا

 

شارەزایەکی بواری کەشوهەوا ڕایدەگەیەنێت” لە ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن و كەشێكی فێنك ڕوو لە ناوچەكانی هەرێم دەکات”.

ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاندووە” لە ڕۆژی دووشەممەوە ١ی تەموزی ٢٠٢٤ ناوچەکانی هەرێم دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەراست و تورکیا و لە ئەنجامدا پلەکانی گەرما بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ٢ تا ٣ پلە نزمدەبنەوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، خێرایی باش تا کاتەکانی پاشنیوەڕۆ چالاک دەبێت ١٠-٣٥کم دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا بە ئاڕاستەی باشوور و باشووری رۆژئاوا.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا پلەی گەرمی زیاتر نزمدەبنەوە.

ڕوونیشیكردەوە، بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراوی ڕۆژی دووشەممە (زاخۆ و دهۆك و سۆران ٣٩ پلە و سلێمانی ٣٨ پلە و ڕاپەڕین و هەولێر و هەڵەبجە ٤١ پلە و گەرمیان ٤٥ پلە) دەبێت.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button