کوردستانهەواڵ

زانیاری له‌باره‌ی “شه‌ڕی نێوان به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ و سه‌رۆكی شاره‌وانی تەق تەق ئاشکرا بوو

ڕێژنە میدیا

 

حاکم ئاسۆ مستەفا بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەق له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیاکان وتی : هیچ شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانی ناحیه‌كه‌یان رونەداوە و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ تا كاتژمێر 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانی به‌یه‌كه‌وه‌ بوین و هیچ شه‌ڕ و ناكۆكیه‌كیش وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌وترێت “شه‌ڕه‌ بۆكس” له‌نێوانمان روینه‌داوه‌.

حاکم ئاسۆ ڕایگەیاند وا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ شه‌ڕه‌ بۆكس له‌نێوان من و سه‌رۆكی شاره‌وانی رویدابێت، به‌ڵام ئه‌و زانیاریانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كیان نیه‌، سه‌ره‌تا ته‌نها ناكۆكیه‌كی بچوك له‌نێوانمان رویدا و دواتریش باوه‌شمان به‌یه‌كتر كرد و هیچ شه‌ڕێك و ئاڵۆزیه‌كی دیكه‌ش روینه‌داوه‌.

ئاماژەی بەوەش کرد ، “تا كاتژمێر 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانی ته‌قته‌ق به‌یه‌كه‌وه‌ بوین و هیچ گرفتێكیش له‌نێوانمان نه‌بو، ته‌نانه‌ت به‌یه‌كیشه‌وه‌ چه‌ند كارێكی هاوڵاتیانمان راییكرد”.

باسی لەوەش کرد ، ئه‌و په‌یج و سایتانه‌ی هه‌واڵی “شه‌ڕه‌ بۆكس”یان بڵاوكردۆته‌وه‌، سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر تۆمارده‌كەم و “داوای قه‌ره‌بوی ماددی و مه‌عنه‌ویش ده‌كه‌م چونكه‌ هه‌واڵه‌كه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌”.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button