کوردستانهەواڵ

شەڕە چەقۆ لە ناو زیندانیەکانی بەشی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی ڕوویدا و بریندار هەیە

ڕێژنە میدیا

له‌ناو گرتن و گواستنەوەى سلێمانى كه‌سێك هێرشیكرده‌ سەر زیندانییەکان و کەسێكی بریندار كرد.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30ی حوزه‌یرانی 2024، کەسێک بۆ سەردانیکردن چووەتە ناو زیندانى گرتن و گواستنەوەى سلێمانى، پاشان هێرشى کردووەتە سەر زیندانییەک و بەهۆیەوە برینداری كردووه‌.

ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشه‌كه‌ی كردووه‌ بە ناوى سەردانیکردنەوە هاتووەتە ناو زیندانەکە و بە چەقۆ هێرشیکردووەتە سەر تۆمەتبارێک و برینداری كردووه‌.

ئه‌و كه‌سه‌ی بریندار كراوه‌ ته‌ندروستی جێگیره‌ و گیانی له‌ ده‌ست نه‌داوه‌.

هۆکاری كێشه‌كه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ و ئەو کەسەى هێرشەکەى ئەنجامداوە، دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا بەردەوامە.

 

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button