ڕێژنە میدیا
ئەمڕۆ یەک شەممە کە سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی هەڵەبجەی شەهید کرد، چەند رووداوێک روویان دا کە یەکێکیان ناڕەزایەتی ژمارەیەک خەڵکی ئەو شارەبوو بەرامبەر سەردانەکە.
لە کاتی سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ هەڵەبجە بە مەبەستی دانانی بەردی بناغەی سایلۆیەک بۆ شارەکە، ژمارەیەک گەنجی ناڕازی بە چەند دروشمێکەوە کە لەسەر پەڕەیەکە نووسیبوویان لەسەر ئەو شەقامە راوەستابوون کە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سەرۆکی حکومەتی پێدا تێدەپەڕی.
هەروەها یەکێک لەو رووداوانەی کە لە سۆسیال میدیا بڵاوکراوەتەوە، ئۆتۆمبیلێکی لاندگرۆز لە ناو کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سەرۆکی حکومەت لە رێگا وەرگەڕاوە.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا کە بڵاوکراوەتەوە و ڤیدیۆکە دەست ڕێژنە میدیا کەوتوە چەند هاوڵاتیایەک لەسەر ئەو شەقامەی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆکی حکومەتی پێدا تێپەر دەبێت وەستاون و دوای ڕۆیشتنی چەند ئۆتۆمبێلێک و وەستانی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان و دادانەوەی شوشەی ئۆتۆمبێلەکەی و بەڕووی هاوڵاتیەکاندا لە پڕێکدرا دۆخەکە ئاڵۆز دەبێت و بەبەرد هێرشیان دەکرێتە سەر .