
ڕێژنە میدیا
گۆڕانكاری له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان ده‌كرێت و فه‌لاح حه‌سه‌ن له جێگه‌ی بارزان ئه‌كره‌م ده‌ست به كار ده‌بێت.
بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه 1ی ته‌مموزی 2024، گۆڕانكاری له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان بكرێت و بارزان ئه‌كره‌م مه‌نتك، پۆسته‌كه‌ی راده‌ستی كه‌سێك به‌ناوی فه‌لاح حه‌سه‌ن بكات.
فه‌لاح حه‌سه‌ن، كه پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوه ناحكومییه‌كان وه‌رده‌گرێت، پێشتر له ئه‌وروپا بووه و له‌گه‌ڵ رێكخراوه ئه‌وروپییه‌كاندا له بواری گه‌نجان كاری كردووه.
بەڕووی واجیەیی حزبیەوە “فه‌لاح حه‌سه‌ن سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانه، به‌ڵام كه‌سێكه ئومێدی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌چنرێت كه بتوانێت گۆڕانكاری بكات و خزمه‌تی باشتر بكات”.