تەندرووستی

ئاگاداربن لەم کاتانەدا خواردنی ” هێلکە ” زیانی بۆ تەندرووستی هەیە

ڕێژنە میدیا

هێلكە یەكێكە لە خۆراكە تەندروستەكان، دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراكی گرنگ كە بۆ جەستە پێویستن و دەتوانیت بیكەیت بە بەشێك لە سیستمی خۆراكییت.

هێلكە لەگەڵ سودە گرنگەكانی، دەكرێت لە هەندێك كاتدا زیان بگەیەنێت، ئەویش لەسەر چەند هۆكارێك وەستاوە:

1. ئەو بڕەی كە دەیخۆیت.

2. دۆخی تەندروستیت.

3. جۆری هێلكەكە.

هێلكە دەكرێت لەمكاتانەدا زیانی هەبێت:

1. رێژەی كۆلیسترۆڵ بەرز دەكاتەوە ئەگەر بە رێژەیەكی زۆر زەردێنەكەی بخۆیت، بەڵام سپێنەكەی بێ كێشەیە.

2. ئەگەر بە كاڵی بخورێت دەكرێت توشی ژەهراویبونت بكات، چونكە بەكتریای سالمۆنێلای تێدایە، ئەم بەكتریایە هۆكارە بۆ ژەهراویبون.

3. هەندێك كەس هەستیارییان پێی هەیە، لە كاتی خواردنی نیشانەكانی خرو، ئاوسان و هەناسەتەنگی لە كەسەكاندا دەردەكەون و پێویستە لە خواردنی بەدوربن.

تێبینی بۆ ئەوەی لە زیانەكانی هێلكە بەدوربیت:

– باشترە رۆژانە یەك یان دو هێلكە زیاتر نەخۆیت.

– دڵنیابەرەوە لەوەی هێلكەكە بە باشی كوڵا بێت یان سوركرابێتەوە، پاشان بیخۆ.

– دوربكەوەرەوە لەوەی هێلكە بە كاڵی بخۆیت.

– ئەگەر رێژەی كۆلیسترۆڵت بەرزە یاخود هەستیارییت هەیە، راوێژ بە پزیشكەكەت بكە.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button