رۆژهەڵاتی ناوەڕاستهەواڵ

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئیران : گەڕیی دووەمی هەلبژاردن بەڕێوەدەچێت

ڕێژنە میدیا

کەمیک پێش ئیستا کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئیران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی دەستپێکردنی گەڕیی دووەمی هەڵبژاردنەکانی ئیران کرد .

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران رایگەیاند، هیچکام لە بەربژێرەکان 50%ی دەنگەکانیان بەدەستنەهێناوە و گەڕی دووەمی هەڵبژاردن لەنێوان مەسعود پزیشکیان و سەعید جەلیلی دەبێت.

موحسین ئیسلامی، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران رایگەیاند، مەسعوود پزیشکیان، بەربژێری ریفۆرمخوازەکان 8 ملیۆن و 302 هەزار و 577 دەنگی بەدەستهێناوە

سەعید جەلیلی، سکرتری ئەنجێری پێشووی توومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران 7 ملیۆن و 189 هەزار و 756 دەنگی بەدەست هێناوە

محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران 2 ملیۆن و 676 هەزار و 512 دەنگی بەدەستهێناوە و هەروەها مستەفا پوورمحەممەدی، وەزیری داد و ناوخۆی پێشتری ئێرانیش 158 هەزار و 314 دەنگی بەدەستهێناوە.

بەربژێری براوە لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماردا پێویستە (50+1%)ی دەنگەکان بەدەستبێنێت.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button