ڕێژنە میدیا
ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران راگه‌یه‌ندرا و به‌پێی ئه‌نجامه‌كه‌ش مه‌سعود پزشكیان كاندیدی ریفۆرمخوازەكان له‌پێشه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ی حوزه‌یرانی 2024 وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران ڕایگه‌یاند كه ئێستا مه‌سعود پزشكیان پێشه‌نگی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێرانه و سه‌عید جه‌لیلی له دوای ئه‌و دێت.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران، ژماره‌ی ده‌نگه ژماردراوه‌كان گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 14 ملیۆن و 70 هه‌زار ده‌نگ.
مه‌سعود پزشكیان كاندیدی ریفۆرمخوازەكان به پێنج ملیۆن و 955 هه‌زار و 781 دەنگ ده‌نگ پێشه‌نگی گرتووه و نزیكترین ڕكابه‌ری سه‌عید جه‌لیلی كاندیدی نزیك لە رابەڕی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و بەرەی موحافزكارانە كه پێنج ملیۆن و 560 هەزار و 321 دەنگ ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
ئاژانسی ته‌سنیمی ئێران بڵاویكرده‌وه، ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری‌دا گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی له‌سه‌دا 40.
له‌لایه‌كی تره‌وه، میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، چه‌كدارانی نه‌ناسراو له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێلێك كه سندوقی ده‌نگدانی ده‌گواسته‌وه و دوو ئه‌ندامی هێزێكی ئه‌منییان كوشتووه.
دوێنێ هه‌ینی چوارده‌هەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران ئه‌نجامدرا، چوار كاندید بۆ بەدەستهێنانی پۆستەکە رکابەری دەکەن كه بریتین له سەعید جەلیلی، محەمەد باقر قالیباف، مستەفا پوورمحەمەدی کە كاندیدی نەریتخوازەکانن و مەسعود پزیشکیانیش، کە تاکە كاندیدی ریفۆرمخوازەکانە.
له کاتژمێر 08:00ی بەیانییەوە بنکەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەرانی ئێرانی کرانەوە و بڕیاربوو کاتژمێر 6ی ئێواره بە کاتی تاران دابخرێن، بەڵام وادەکە دووجار درێژکرایەوە.
بەپێی دەستەی هەڵبژاردنەکانی ئێران، لەو هەڵبژاردنەدا 61 ملیۆن و 452 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هه‌بوو، 58 هەزار و 640 بنکەی دەنگدان لە سەرانسەری ئێران و رۆژهەلاتی کوردستان دانران؛ هەروەها لە دەرەوەی وڵاتیش، هاووڵاتییان لە رێگەی 344 بنکە دەنگیان دا.