تەندرووستی

بە خواردنی ئەم پێنج خۆراکە بەخێرایی شەکرەی خوێن کەم بکەوە

ڕێژنە میدیا

 

بەرزی شەكری خوێن و توشبون بە شەكرە، هۆكارن بۆئەوەی چەندین نەخۆشی دیكە لە جەستەدا سەرهەڵبدات، هەربۆیە پێویستیی بە ئاگاداری هەیە لەگەڵ وەرگرتنی دەرمان.

لەگەڵ چارەسەری پزیشكیدا، چەند رێگەیەكی سروشتی هەیە بۆئەوەی شەكری خوێن نزمبێتەوە، یەكێك لەو رێگە سروشتیانە خۆراكە، كە رۆڵیان هەیە لە كەمكردنەوەی شەكری خوێن، لەوانیش:

1. سەوزە گەڵاتۆخەكان
سەوزەكان رۆڵی زۆر گرنگیان لە نزمكردنەوەی شەكری خوێن، چونكە دەوڵەمەندن بە مەگنسیۆم.

2. تۆو
تۆوی كەتان، شیا، گوڵەبەڕۆژە، كونجی و كولەكە، سەرچاوەیەكی زۆر دەوڵەمەندن بە مەگنسیۆم، پرۆتین و ئاسن، هەروەها رۆڵی تەواوكەری خۆراكی دەبینن.

3. كاكاو
سەرچاوەیەكی زۆر باشی، پرۆتین، ئاسن، ریشاڵ و مەگنسیۆمە، شەكری خوێن هاوسەنگ دەكاتەوە، تەنانەت میزاجیش باشتر دەكات.

4. بادەم
لەناو چەرەساتەكان، بادەم بە پلەی یەكەم دێت لە دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم و لە پلەی دوەمیشدا، گازۆ دێت، تەنها خواردنی چنگێكی بچوك سودی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.

5. پاقلەمەنییەكان
وەكو فاسۆلیا، نیسك، نۆك و پاقلە، دەوڵەمەندن بە ریشاڵ، ریشاڵیش یارمەتی كەمبونەوەی شەكری خوێن دەدات.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button