تەندرووستی

هۆشداری دەدرێ لە خواردنی ” پیتزا و بەرگر ” سەربارەت بە تەندروستی مرۆڤ

ڕێژنە میدیا

توێژینەوەیەک لە بەرازیل دوو مەترسیی خۆراکە خێراکان لەسەر جەستە ئاشکرادەکات و دەڵێت: بەکتریا سوودبەخشەکانی نێو ریخۆڵەکان کەمدەکەنەوە و مرۆڤ تووشی دڵەڕاوکێ دەکەن.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری BMC بڵاوکراوەتەوە و لە زانکۆی ئۆرۆپرێتۆ لە بەرازیل کرا و دەرکەوت، ئەوانەی خۆراکە خێراکان زۆر دەخۆن، ئەگەری قەڵەوبوونیان زۆر دەبێت، بەمەش دەشێت بەهۆیەوە دووچاری دڵەڕاوکێ و کەمبوونەوەی بەکتریا سوودبەخشەکانی ریخۆڵەکانیان ببن.

توێژەران دەڵێن، ئەو قەڵەوییەی بەهۆی زۆرخواردنی خۆراکە خێراکانەوە دووچاری کەسێک دەبێت، دەشێت گۆڕانکاری لە مادە کیمیاییەکانی مێشک بکات و دڵەڕاوکێی لێدروستببێت.

سیلڤانا رێندیرۆ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە و پسپۆڕی فیسیۆلۆژی دەڵێت: ”قەڵەوی هاوتەریبە لەگەڵ کەمبوونەوەی بەکتریا سوودبەخشەکانی ریخۆڵە، ئەمەش چەند گۆڕانکارییەک لە کەسەکە دروستدەکات وەکو دڵەڕاوکێ، کەمدەردانی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین، کەمبوونەوەی بەرگریی جەستە و ناڕێکیی هەرسکردن”.

سیلڤانا رێندیرۆ دەشڵێت: خۆراکە خێراکانی وەکو ‘پیتزا، بەرگر، هۆتدۆگ، پەتاتەی سوورەوەکراو و خۆراکە ئامادەکراوەکان’ بە خۆراکی خێرا هەژماردەکرێن و بەردەوامیی لە خواردنیان مەترسی لەسەر جەستە دروستدەکەن.

 

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button