ڕێژنە میدیا
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٦/٦/٢٠٢٤ پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوی کردۆتەوە و دەڵیت
لەژێر فشاری نێودەوڵەتی و بەغدا بەرواری ٢٠/١٠/٢٠٢٤ دیاری کراوە بە مەبەستی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان .
پەرلەمانتارەکە ئاماژەشی بەوە کرد پێان وتراوە گەر بێت و تێک بدرێت چیدیکە هەڵبژاردن لە هەڕیم ناکرێت و دامەزراوەکان پەک دەخرێن .
بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبۆنەوەدایە و یەکێک لە تەوەرەکان گفتوگۆ کردنە لەسەر ڕۆژی هەڵبژاردن .