ڕێژنە میدیا
منداڵان بەهۆی ئەوەی خۆیان ناتوانن گرفتەكانیان باس بكەن و دەربڕینیان نییە، پێویستە دایكان و باوكان خۆیان هەست بە هەر گۆڕانكاییەك بكەن كە لە منداڵەكەیاندا رودەدات.
كاتێك منداڵەكەت گرفتی بۆ دروستدەبێت لە چاویدا، بەم نیشانانە دەتوانیت هەستی پێبكەیت.
1. گۆڕانكاری لە شێوە و قەبارەی چاویدا دروستدەبێت، بۆ نمونە سەنتەری چاوی تێكدەچێت یاخود چاوێكی گەورەتر دەبێت لەوەی دیكە.
2. ناتوانێت سەرنج بخاتە سەر یەك شت، بۆ نمونە كە شتێكی نیشان دەدەیت، ئەو تەماشای لایەكی دیكە دەكات، یاخود بە زەحمەت چاوی دەجوڵێنێت.
3. كاتێك هەست دەكەیت پەڵەیەك لەسەر چاوی منداڵەكەت دروستبوە، توشی سوربونەوە و تۆخبونەوەی دەمارەكان بوە، یاخود چاوی ئاوساوە و ئازاری بۆ دروستكردوە.
4 دەردراوی نائاسیی لە چاوی منداڵەكەت دێتە دەرەوە، وەكو ئەوەی رەنگی زەرد یان سەوز بێت، ئەمەش نیشانەی هەوكردنی چاویەتی.