ڕێژنە میدیا
ئەو دایك و باوكانەی دەیانەوێت منداڵەكانیان رابهێنن لەوەی بە تەنها بخەون، كارێكی ئەستەم نییە، تەنها چەند هەنگاوێكی سادە و پشو درێژیی دەوێت بۆئەوەی منداڵەكەت بە بێ كێشە بە تەنها بخەوێت.
1. كاتی خەوتنی بۆ رێكبخە
پێویستە كاتژمێری بایۆلۆژی جەستەی منداڵەكەت رێكبخەیت، لە رێگەی ئەوەی شەوان لە كاتێكی دیاریكراو بخەوێت و بەیانیان لە كاتێكی دیاریكراو بەئاگا بێت.
2. روناكی ژورەكەی كەم بكەرەوە
پێویستە ئەو ژورەی منداڵەكەت تێیدا دەخەوێت روناكییەكی زۆری نەبێت و تاریكیش نەبێت، كاتێك روناكییەكان كەمن، زیاتر هۆرمۆنی میلاتۆنین دەردەدات، بەمەش زیاتر دەخەوێت.
3. رێگە بدە منداڵەكەت خۆی بخەوێت
پێویست نییە هەمو كاتێك خۆت منداڵەكەت بخەوێنیت، رێگەی بدە خۆی خەویلێبكەوێت، باشتر وایە راینەهێنیت بە شیر بخەوێت، چونكە وادەكات پێوەت پەیوەست بێت.
4. شەوانە رۆتینی خۆتت هەبێت
دەتوانیت رۆتینێكی شەوان بۆ منداڵەكەت دابنێیت، وەكو گۆڕینی دایبییەكەی، شتنی، گۆرانیوتن بۆی، یان چیرۆك گێڕانەوە، بەمشێوەیە منداڵەكەت كاتی خەوتنی جیادەكاتەوە.
5. رێگە بدە منداڵەكەت بە تەنها یاری بكات
شەوان پێش ئەوەی بخەوێت، دەتوانیت چەند یارییەك بدەیت بە منداڵەكەت، دەتوانیت تۆش بدوێیت، بەمشێوەیە منداڵەكەت خۆی خەوی لێدەكەوێت و هەست بە ئارامی دەكات كە گوێی لە دەنگی تۆیە.