ڕێژنە میدیا
كاتێك ده‌ته‌وێت كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بیت له به‌رامبه‌ردا پێویسته له‌سه‌رت به‌شێوه‌یه‌كی شیاو ڕه‌فتار بكه‌یت و كۆمه‌ڵێك سنور هه‌یه تێپه‌ڕی نه‌كه‌یت.
له‌م بابه‌ته‌دا به پێنج ڕه‌فتار ئاشنا ده‌بیت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌نجامدانیشیان نه‌بێت ئه‌وه واده‌كات به‌رامبه‌ره‌كه‌ت لێت دوور بكه‌وێته‌وه.
1- پێكه‌نینی هستیری به هه‌موو بابه‌تێك:
ده‌وترێت پێكه‌نین سه‌هۆڵ و به‌ستوی نێوان دوو كه‌س تێكده‌شكێنێت له‌كاتی قسه‌كردندا، زۆر گرنگه ڕوخسارت هه‌مووكات خه‌نده‌ی له‌سه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت به بونت خۆشحاڵ بن، به‌ڵام كاتێك كه‌سێك له‌باره‌ی بابه‌تێكی گرنگه‌وه قسه‌ت بۆ ده‌كات و تۆش پێده‌كه‌نیت ئه‌وه واده‌كات به‌رامبه‌ره‌كه‌ت لێت توڕه ببێت.
2-به‌رده‌وام ڕاستكردنه‌وه‌ی قسه‌ی ئه‌وانی دیكه:
كه‌س ئاره‌زوو ناكات ده‌فته‌ره‌كه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سی دیكه‌وه قه‌ڵه‌می سوری پیادا بهێنرێت، باش بزانه كه‌س ئاره‌زووی ئه‌وه ناكات به‌رده‌وام تۆ ڕه‌خنه له قسه و ڕه‌فتاره‌كانی بگریت، باشتر وایه هه‌ندێك هه‌ڵه پشتگوێ بخه‌یت چونكه كه‌من ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت هه‌ڵه‌كانیان بۆ ڕاست بكرێته‌وه.
3-به‌رده‌وام دواكه‌وتن له كاتی چاوپێكه‌وتن:
كاتێك بڕیاری ئه‌وه ده‌ده‌یت له كاتێكی دیاریكراودا كه‌سێك ببینیت ئه‌وه باشتر وایه له‌و كاته‌ی داتان ناوه یه‌كتر ببینن و دوای نه‌خه‌یت چونكه دواكه‌وتنی به‌رده‌وامی تۆ واده‌كات به‌رامبه‌ره‌كه‌ت لێت بێزار ببێت.
4-باسكردنی نهێنی ئه‌وانی دیكه وه‌ك ڕێنمووی بۆ كه‌سێك:
كه‌سێك كه نهێنی ژیانی خۆی له‌لای تۆ باس ده‌كات پێویست ناكات هه‌ڵه یان بابه‌تی ژیانی تایبه‌تی ئه‌و كه‌سه وه‌ك ڕێنمایی به‌كاربهێنیت به‌م شێوه‌یه متمانه‌ی هه‌موان له‌ده‌ست ده‌ده‌یت.
5-باسكردنی نهێنیه‌كانی ژیانی تایبه‌تی خۆت بۆ ئه‌وانی دیكه:
ڕه‌نگه پێت وابێت ئه‌گه‌ر نهێنی خۆت له‌لای ئه‌وانی دیكه باس بكه‌یت ئه‌وه زیاتر متمانه‌ت پێ ده‌كه‌ن به‌ڵام هیچ كاتێك هیچ كه‌سێك ئاماده نیه گوێ بۆ هه‌موو نهێنیه‌كانت بگرێت و ده‌رئه‌نجامی ئه‌م ههڵهیهشت ئه‌مانه ده‌بێت.
1-وه‌ك كه‌سێك ده‌رده‌كه‌ویت كه هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ناكه‌یت ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر به نهێنیه‌كانی خۆشت.
2-كه‌س متمانه‌ی پێت نامێنێت، ئه‌گه‌ر تۆ نهێنی خۆت لای هه‌موان باس بكه‌یت ئه‌ی نهێنیه‌كانی خه‌ڵك چی لێ ده‌كه‌یت؟
3-ڕێزی خۆت له ده‌ست ده‌ده‌یت دوای باسكردنی ورده‌كاری ژیانت له‌لای خه‌ڵك چونكه هه‌موان به‌و نهێنیانه ده‌زانن كه نابێت بیزانن.