ڕێژنە میدیا
هەمو ساڵێک لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا سکچون و ڕشانەوە زۆر زیاد دەکات لەناو منداڵاندا، ئەویش بەهۆی کاریگەری بەرزی پلەی گەرمایە، کە لەوانەیە بەهۆی پیسبونی سەرچاوەی ئاو و خراپ هەڵگرتنی خۆراک لەناو پلەی گەرمی بەرزدا و گەشەکردنی هەندێک بەکتریا لەو پلە گەرمیەدا لەگەڵ وشکبونەوەی منداڵ لە پلەی گەرمی بەرزدا، کەمتر بەرگەگرتنی سکچون و ڕشانەوە.
هۆکارەکانی سکچون و ڕشانەوە زۆرن کەواتە لەخۆتەوە چارەسەر بەکارمەهێنە، چونکە چارەسەرەکانیشیان جیاوازن
دكتۆر پشدەر عەبدوڵا ئیسماعیل، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان، رێكارەكانی خۆپارێزی بڵاوكردوەتەوە.
لەوانەیە هۆکارەکە ڤایرۆس، بەکتریا، پاڕاسایت، خواردنی شیرینی، هەستیاری بە پڕۆتین، نەخۆشی گەنم و جۆ، ژەهراویبون، هەستیاری بەجۆرە خواردنێک، کۆڕۆنا یان چەندین هۆکاری تر بێت.
بۆ ڕێگەگرتن لە توشبون بە سکچون و ڕشانەوە باشترە ئەم هەنگاوانە بنێیت:
1. هەمو ئاوێک بکوڵێنە، ساردی بکەرەو بۆ خواردنەوە بەکاریبهێنە.
2. خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە.
3. سەوزە میوە پێش خواردنی جوان بشۆرەوە.
4. زو زو دەستی منداڵەکەت بشۆ بەتایبەت دوای تەوالێت کردن.
5. پاک و خاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە.
6. بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی یەکتر.
7. دورکەوتنەوە لەخواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان.
8. باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان.
تکایە لەخۆتەوە دەرمان بەکارمەهێنە، چونکە هۆکارەکان جیاوازن و چارەسەرەکانیشیان جیاوازن.