ڕێژنە میدیا
دروستكردنی ژیانی هاوبەش پێویستی بەخۆشەویستی و تێگەیتنی كچ و كوڕ دەبێت بەڵام 10 هەنگاو یارمەتیدەر دەبێت بۆ دروستكردنی پەیوەندیەكی سەركەوتوو و بێكێشە لە ژیانی هاوبەشدا .
1-ڕاستگۆی یەكەم بنەمایە كە پێویستە لەسەری ژیانی هاوبەش پێكبهێنرێت و ئەمە یارمەتی سەركەوتنی هاوسەرگیری دەدات ،شاردنەوەی بابەتەكان لەیەكتری درۆكردن دوو هۆكارن بۆ وێرانكردنی ژیانی هاوسەرەكان .
2-ئەگەر كەسێكت خۆش دەوێت بە تەواوی خراپی و باشیەكانی بتەوێت و دوور بكەوەرەوە لەوەی بیگۆڕیت بۆ كەسێكی دیكە چونكە لەوە دڵنیابە سەركەوتو نابیت و ئەوە تەنها بۆ ماوەیەك دەبێت ،لەبەر ئەوە ئەگەر شتێك لە كەسی بەرامبەردا هەیە و بەدڵت نیە ئەوە باشتر وایە ڕازی نەبیت و ئەگەر دەتوانی قبوڵی كەیت ئەوە ژیانی هاوبەشی لەگەڵ دروست بكە .
3-گرتنەوەی ئازادیەكان لەیەكتری ڕق و كینە دروست دەكات ، باشتر وایە مافی یەكتر نەخۆن بۆ ئەوەی بەختەوەر و بێكێشەبن .
4-تەنها خۆتبە بەو واتایەی نمایشی كەسێكی دیكە مەكە و كەسایەتی خۆت بپارێزە و زیادە ڕەوی مەكە لە شێوازی مامەڵە و ڕەفتاركردنتا بۆ ئەوەی ژیانێكی تەندروست و بێكێشە دروست بكەیت .
5-بڕیاری پێش وەخت مەدە لەسەر ئەوەی بێت سەردانی خێزانەكەت بكات و بیانناسێت ،ئەو كاتەی تەواو دڵنیا بویت ئەمە نیوەی دوەمی خۆتە ئەوە كاتی بڕیاردانە بۆ ئەوەی خێزانەكەی بناسیت و زیاتر لێی نزیك بیت ،پێویست ناكات زۆر درێژە بە یەكتر ناسین بدرێت چونكە ڕەفتار و هەڵسوكەوتی مرۆڤ هەر لەسەرەتاوە پێناسەی خۆی دەكات .
6-پلان بۆ سەردەمێك دامەنێ كە زۆر دووربێت چونكە پێدەچێت لەماوەی ژیانكردندا زۆر شت گۆڕانكاری بەسەر بێت ،بەڵام ئەوەی گرنگە بڕیارێك بدە لە كۆتایدا پەشیمان نەبیت لێی .
7-جوانی و شیك پۆشی خۆت بپارێزە و هەموو كات بە هیواوە بۆ ژیانی داهاتوت بڕوانە بۆ ئەوەی سەركەوتووبیت لەو ژیانە تازەیەی دەتەوێت دروستی بكەیت .
8-لەسەرەتاوە سنورێك بۆ پەیوەند نێوان خۆت و كەسی بەرامبەر دابنێ چونكە ڕێزگرتن و نرخ دانان بۆیەكتری زۆر پێویستە .
9-فێرببە وشەی نەخێر لەكاتی پێویستدا بەكاربهێنە بۆ ئەوەی لە داهاتودا كەمتر كێشەتان هەبێت .
10-تەنها خۆشەویستی خۆت ببەخشە بە هاوسەری داهاتووت بۆ ئەوەی بەختەوەر بژین .
سەرچاوە:hayatoki