ڕێژنە میدیا
سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە وەزارەتی دارایی عێراق بەڕێژنە میدیای ڕاگەیاند ، سبەی دووشەممە، مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکان و هەفتەی داهاتووش مووچەی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێن.
هاوکات، بەپێی سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق، دەڵێت هێشتا لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران بۆ بەغدا نەنێردراوە و ئەم هەفتەیە دەنێردرێت.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، ناردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەکەوێتە نێوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، چونکە دوای دابەشکردنی مووچەی عێراق، بەغدا پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.
دوو رۆژە دابەشکردنی مووچەی حوزەیرانی فەرمانبەرانی عێراق دەستیپێکردووە.