تەندرووستی

ئەم چوار زانیاریە سەرسوڕهێنەرەی گڵۆبەڕۆژەت زانیوە چی بەسەر جەستەدا دەهێنێت

ڕێژنە میدیا

 

گوڵەبەڕۆژە یەكێكە لەو چەرەساتانەی زۆر كەس ئارەزوی خواردنی دەكەن، رۆڵی هەیە لە كەمكردنەوەی رێژەی فشار و دڵەڕاوكێ و دۆخی تەندروستی باشتر دەكات.

گوڵەبەڕۆژە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B6، كە میزاج باشتر دەكات و سەرنج زیاد دەكات، هەروەها یارمەتی باشتركاركردنی مێشك دەدات، نیشانەكانی فشاری و خەمۆكی و دڵەڕاوكێ كەمدەكاتەوە.

سودەكانی بۆ تەندروستی:
1. سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەكات، بەهۆی ئەوەی رێژەییەكی زۆر لە ڤیتامین E و زینكی تێدایە، دژە ئۆكسانە و رێگری دەكات لەوەی خانەكانی جەستە زیانیان پێبگات.

2. رێژەی كۆلیسترۆڵ نزمدەكاتەوە، بەهۆی ئەوەی رێژەیەكی زۆر لە ریشاڵ و ڤیتامین B3ی تێدایە، رێژەی كۆلیسرۆڵی باش لە خوێندا بەرزدەكاتەوە.

3. تەندروستی دڵ باشتر دەكات، بەهۆی ئەوەی مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم و ریشاڵی تێدایە، كە پەستانی خوێن و كۆلیسترۆڵ نزمدەكاتەوە، مەترسی ناڕێكی لێدانی دڵ كەمدەكاتەوە، دەمارەكانی دڵ دەپارێزێت.

4. مەترسی توشبون بە شێرپەنجە كەمدەكاتەوە، یەكێك لەوانە شێرپەنجەی قۆلۆن.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button